單集摘要
#وەرە_یارم #یار #هێمن #هێمن_موکریانی #ئارام_موستەوفی #شێعر #شێعری_کوردی #زمانی_کوردی #کورد #کوردستان #دیکلەمە #دیکلەمەی_کوردی
#وەرە_یارم #یار #هێمن #هێمن_موکریانی #ئارام_موستەوفی #شێعر #شێعری_کوردی #زمانی_کوردی #کورد #کوردستان #دیکلەمە #دیکلەمەی_کوردی
單集
ماچی خودایی | وەرە یارم | شێعر: هێمن موکریانی | خوێندنەوە: ئارام موستەوفی
已收聽#وەرە_یارم #یار #هێمن #هێمن_موکریانی #ئارام_موستەوفی #شێعر #شێعری_کوردی #زمانی_کوردی #کورد #کوردستان #دیکلەمە #دیکلەمەی_کوردی
دڵشاد مەریوانی «بازرگانی جوان» شیعری خۆشەویستی
已收聽بازرگانی جوانکتێب:عیشقی بێ نەخشانبەرهەم:دڵشاد مەریوانیقاڵب:شیعری نوێ (بێ قاڵب)خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدینەمئەزانی: بازرگانینەمئەزانی: تۆ لەوانەیکە خۆشەویستییەکی گەرمبەشەو و ڕۆژێک لە یاد ئەکەن!گیانم هێندە خرۆشابوونەمئەزانی بۆ کوێی بەرم!بەڵام ئێستاکە پێم زانینەک قوتابیبەڵکە مامۆستای شەیتانیلە بازاڕتا بەئاسانیدڵ ئەکڕرێئەفرۆشرێتۆ جوانێکی بازرگانیبەدەم مشتەری تازەوەزۆر ڕووخۆشیکۆن ئەفرۆشیبەنازەوەدێی بەپیر هینی تازەوەبازرگانیتبازرگانی عومری جوانیتهینی خۆتی نەوەک، هی مننەک ئەوانەش کە وەکو منئەتکڕین و ئەتفرۆشتنبازرگانیت پێوەکردنلە تۆ وایە:دنیا و ژیاندڵ کڕینە و دڵ فرۆشتننا.. نا.. خانمقسەی ناوێ و بێگومانمتێت گەیشتمچاک ئەزانمکە: فێڵاویتبەڵام ئەی جوانڕۆژێک ئەبێبەسەرتا بێتەماشای ئاوێنە بکەیزۆر مووی سپی بەدی کەی!ئەوسا ئەگریتقوڕ ئەپێویتبۆ ڕۆژانیبازرگانیبەڵام ئەوساکەسێک نابێلێت بکڕێتۆ هەر ئاوا بیربکەوەئێستا:جوانیتبەڵام ئەوسا:خۆت ئەیزانیت! ------------------------------- Journey through the soul of Kurdish culture one story at a time. From the haunting verses of classical poetry to powerful contemporary narratives, explore…
شیخ ڕەزای تاڵەبانی - Şêx Riza Talabanî - ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا
已收聽شێخ ڕەزای تاڵەبانیRojek tunebû ku ev evîndarê bêrehm dilsoz bûya Ev kafir qet ji Xwedê şerm nedikir. Ew ji dermankirina nexweşiya min matmayî dimînin Luqman Wisalt heya ku ev êş neyê dermankirin. Tiştê ku te bi xemgînî û êşa veqetandinê bi min kir Sar bi bayê re şer nake Kesekî dîn ku ji bilî Labî Elî ye Mîna Qiral Îskender, wî ji Baqa Ka av xwest Tafa şewata Hicrî mîna dîn Ez li ber ketina çolê me Bi vî rengî çarenûsa herheyî ew bû ku em Pamali Jafa Bin u Raqib Seir u Safa Ka Ez ê giyan, dil û ol serbilind bikim Kîjan ji dilên min, ger ew lêvên Elî rewa bike Serê xwe di rêya evînê de deyne, Reza divê evîndar be Ji bo hevalê serok û mala navçeya super tîr
ملکشاهی
已收聽ملکشاهی
ملکشاهی - Malekshahi
已收聽به یاد ایلام ملکشاهی
ئیمپراتوریەتی ماد و رابردوویەکی لەبیرکراوی کورد | The Median Empire and a Forgotten Kurdish Past
已收聽The Median Empire and a Forgotten Kurdish Past امپراتوری مادها و گذشته فراموش شده کردها Soran Hamarash سۆران حەمەڕەش الإمبراطورية الميدية والماضي الكردي المنسي Împeratoriya Med û Rabirdûyeke Kurdî ya Jibîrkirî
توانا ئەمین بەڕێگاوەم بۆ ماڵەوە
已收聽توانا ئەمین - شوان عطوف (بەڕێگاوەم بۆ ماڵەوە) Twana Amin, Shwan Atooff
ژیانی تاهیر بەگی جاف
已收聽تاهیر بەگی جاف jyana tahîr begî caf
ژیانی حەمدی
已收聽Ahmed Beg Fatah Beg Ibrahim Beg Mahmud Beg or Hamdi (حەمدی in Kurdish), (1876–1936), was a Kurdish poet حەمدی، نازناوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراهیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. له ساڵى 1876 له شارى سلێمانى له دایک بووه. بۆ ئهم مێژووهش باپیرى پارچه ههڵبهستێكى داناوه. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقڕان بووە. شاعیرى بهناوبانگ «مستهفا بهگى كوردى» مامى بووه و « سالم»یش ئامۆزاى باوكى. لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدیەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا دەستی کردووە بە خوێندن. هەر لە منداڵییەوە حەزی لە شێعر نووسین بووە و ساڵی 1892 یەکەم شێعری نووسیوه. لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیر کراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت. لە شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووهەمی ساڵی 1936 بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان دهکات و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک دهسپێردرێت.
ژیانی فایەق بێکەس | Jiyana Fayeq Bekas
已收聽Fayeq Bekas (1905 – 18 December 1948) was a Kurdish poet. Fayeq Bekas (1905 – m. 18 berfanbar 1948) helbestvanekî kurd bû Jiyana Fayeq Bekas
مەدھۆش و قانع
已收聽بیستبووم قانیع هەیە شاعیرە هونەرمەندێکى داناو ماهیرە هەر کەشکۆڵێکم ئەکەوتە بەر چاو یا گۆڤارێکم ئەدى ناوبەناو بەشیعرى قانیع ڕەنگین کرابوو لەلاى هەموو کەس پەسەندى تیا بوو گەلێ شیعریشم لاى خۆم نووسیبوو زۆرم لا جوان بوو خۆیشیم نەدیبوو ڕۆژێکیان پرسیم ئەم شەمامەیە بۆنى وا خۆشە ڕەنگى کامەیە بەڕێکەوت وابوو خۆى هات بەڕێدا وتیان: ئەوەتا مژدەمان بەرێ منیش سەرێکم کێشایە دەرێ کەدیم زەلامێک زەبەلاح و بەرز چڵکن، خوارو خێچ وەک سێوى بن عەرز گڕى تێ بەردەى بۆسۆى لێ نایە زۆر پەشیمانم، خۆزگە نەمدیایە بۆچى درۆ بکەم، قسەى ڕاست خۆشە کەدیم وەمزانى دەمار فرۆشە تێر تێر پێکەنیم بەم سینەمایە وتم: چۆن شاعیر ئاوا ئاوایە؟ ! ئەم هۆنراوەیە هى ئەم پیاوەیە ڕاستە کە خەزنەش لەکەلاوەیە هاوڕێ یەکى خۆم لێم هاتە پێشێ وەختەبوو گوێچکەم لەبن دەرکێشێ وتى: هەى نەفام دەمى خۆت بگرە ڕەخنە لەسیماى زانایان مەگرە شاعیر کەى لەمە چاکتر ژیاوە نابینى پاکى بە خەم فەوتاوە
نالی | شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
已收聽Kurdish Poem by Salman Jaff شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم Sound by Salman Jaff شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم گەردەن کەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم! گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم!
شعر لکی (قسم وە نام پاکت)
已收聽شعر لکی
ئەم خوێنە ئاڵەش بۆ تۆ | توانا ئەمین
已收聽ئەم خوێنە ئاڵەش بۆ تۆنوسینی توانا ئەمینخوێندنەوەی شوان عەتووف
قانع | ئەی خاکی وەتەن
已收聽لە کتێبی:باخچەی کوردستانبەرهەمی:قانع (1898-1965) ئەی خاکی وەتەن! قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆم بۆ بێ هونەری ئەهلی وەتەن، شێتی جەفا خۆم جێ ماوە وەتەن، بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆم پەستر لە هەموو هاوسەر و هاوماڵ و برا خۆم دوور کەوتە و ئاوارە لە هەر سەیر و جەفا خۆم ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما غیرەتی شێران؟ ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما بەزمی دلێران؟ کوا سەڵتەنەتی عێلی بەبە و شاکەل و شیروان؟ بۆ مسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیران و هەژاران دەک لاڵ و کەڕ و کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆم ئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن! بۆ چی دڕاوی؟ ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن! بۆ چی نەماوی؟ ئەی خەنجەری شێرانی وەتەن! بۆ چی شکاوی؟ ئەی خاکی وەتەن! چونکە وەها خەستە کراوی! گەر شینت نەکەم، ڕووڕەشی دیوانی جەزا خۆم بۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینە بۆ شینی وەتەن، چاوی خیرەد پڕ لە گرینە بێ شێریە ئەمڕۆ کە وەها بێشە حەزینە نووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیی شینە بێ ئالەت و شمشێر، لە مەیدانی وەغا خۆم ئەی خاکی وەتەن بۆ چی وەها کوێرە وەجاخت؟ پەژموردە و بێ ڕەنگە، هەموو چیمەن و باخت؟ پڕ لە ستەم و جەورە یەقین، دەربەن و شاخت ئەی خاکی وەتەن! وێردی شەو و ڕۆژە لە داخت بۆ بێ کەسی ئەم…
Diwani Hedi |دیوانی هێدی
已收聽شاعیری ناسراوی کورد خالید حیسامی ناسراو بە (هێدی) دوایین شاعیری یادگاری کۆماری کوردستان، له ساڵی ١٣٠٧ی ههتاوی ١٩٢٨ زاینی لە گۆوندی شێخاڵی كه له ناوچهی موكریان و له نێوان بۆكان و مههاباد ههڵكهوتووه، له دایك بووه و، ههر لهو گۆوندهشدا كه مڵكی حاجی محهمهد ئاغای باوكی بووه دهبهر خوێندن نراوه. دوای تێپهڕكردنی دهورهی خوێندن و گهیشتن به سهردهمی لاوێتی كه هاوكات بووه دهگهڵ چالاكیی كۆمهڵهی (ژ. ك) و پاشان دامهزرانی كۆماری كوردستان(١٩٤٦)، وردهورده ههستی كوردایهتی تێدا پێكدێ و، سهرهڕای ئهوه كه وهك پێشمهرگهیهكی چالاك له ڕووداوهكاندا بهشداری كردووه، وهك شاعیرێكی لاویش به ناسناوی «شێواو» شاعر و بابەتەکانی له زۆربهی ڕۆژنامه و گۆڤارهكانی کۆماردا بڵاو بوونەتەوە. ههڵبهت ئهو كهسانهی كه كهم تا كورتێك ئاشنای بارودۆخی مێژوویی و سیاسی بزووتنهوهی گهلی كورد بهتایبهت له بهشی كوردستانی باشوور و شۆڕشی ئهیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) به سهرۆكایهتی مهلا مستهفای بارزانی بن، شاعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و…
ژیانی قانع - بەشی دووەم
已收聽ههودای شیعر-قانع بهشی 2ههودای شیعر، بهرنامهیهکی حهفتانهیه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا.بەشی یەکەمههودای شیعر، بهرنامهیکه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا. Hawday Sher is a program on the history of Kurdish classical literature, which talks about the poets of the 19th and 20th centuries in Kurdistan.Contact : azhdihak@chef.net
ژیانی قانع - بەشی یەکەم
已收聽ههودای شیعر-قانع بهشی ١ ههودای شیعر، بهرنامهیهکی حهفتانهیه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا. بەشی یەکەمههودای شیعر، بهرنامهیکه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا. Hawday Sher is a program on the history of Kurdish classical literature, which talks about the poets of the 19th and 20th centuries in Kurdistan. Contact : azhdihak@chef.net
بەتۆ چی؟ |سیمین بێھبەھانی
已收聽بەتۆ چی؟ شیعری سمین بە وەرگێڕانی توانا ئەمین سیمین بێھبەھانی سیمین بهبهانی Simin Behbahani סימין בהבהאני
ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد
已收聽Nalî
已收聽مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی
ژیانی شێخ رهزای تاڵهبانی
已收聽Riza Talabani Şêx Rizayê Talebanî الشيخ رضا طالباني شیخ رضا طالبانی Rojhalatcenter Cologne
دەزانم کاتێ مردم قوڕ دەپێوی | ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی (هەڵوەدا)
已收聽Dezanim Katê Mirdim Quř Depêwî | Şî'Ir Û Xwêndinewe: Řesûɫ Řeş Eḧmedî (Heɫweda)
بۆ کۆچی گەنجان | ڕەنج سەنگاوی
已收聽Bo Koçî Gencan | Řenc Sengawî
قوتابخانە | شەریف حسەین پەناھی
已收聽قوتابخانە | مامۆستا شەریف حسەین پەناھی Qutabxane | Mamosta Şerîf Ḧiseyn Penahî
مەریوان | شەریف حسەین پەناھی
已收聽Mariwan - Mamosta sharif ئێوارەیە دڵ پڕ خەمە کۆساری مەریوانهەرگیز وەکو ئەمڕۆ نەبووە شاری مەریواندایکێ لە پەنای کێوی فەیلەقووس
چوارینەکانی خەییام - Çwarînekanî Xeyyam
已收聽چوارینەکانی خەییام کۆمەڵە شیعرێکە لە عومەر خەیام کە بە شێوەی چوار خشتەکی لە سەدەی ٤ و ٥ دا بە زمانی فارسی ھۆنڕاوەتەوە. ئەم کۆمەڵە شیعرە زۆرتر سەبارەت بە فەلسەفەیە. بە بۆنی نەبوونی دیوانێک کە لەیان خەییام یان کەسێکی دیکەوە کە لە ساڵانی کزیکی ژیانی خەییام نووسرابێت، ئاگادارییێکی زۆر سەبارەت بە ژمار و راسیەتی ئەم شیعرانە نیە. ئەم کۆمەڵە شیعرە بە زمانەکانی کوردی، لاتین، ئینگلیزی، فەڕانسەوی، ئاڵمانی، ئیتالیایی، دانمارکی، ڕووسی، چینی، ھیندی، عەرەبی، ئەرمەنی، و ... وەرگێڕاوە. ھەژار، گۆران، و چەند کەسی دیکە ئەم کۆمەڵە شیعرەیان کردوە بە کوردی. رباعیات خیام Rubaiyat of Omar Khayyam Рубайат Омара Хайяма 루바이야트 ルバイヤート 鲁拜集 Robajoj de Omar Ĥajam רובאעיאת
شیعر حاجی محمد بۆ دەوڵەتی کوردی و دەسەڵات
已收聽شیعر حاجی محمد بۆ دەوڵەتی کوردی و دەسەڵات
چەند پاژ لە چێشتی مجێور - Çêştî Micêvir - خوێندنەوەی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی
已收聽چێشتی مجێور ژیننامەی خۆنووسی مامۆستا ھەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی) یە کە تێیدا باسی سەرگوزشتەکانی ژیانی خۆی دەکات. ئەمە یەکێکە لە پەڕتووکە دەگمەنەکانی ئۆتۆبیۆگرافی بە زمانی کوردی، کە مامۆستا ھەژار بە زمان و گێڕانەوەیەکی شیرین باسی خۆی و بەسەرھاتەکانی کردووە.[١] ئەم کتێبە بەنرخە پاش کۆچی دوایی مامۆستا هەژار بڵاو بۆتەوە. گەشتێک لە گوڵزاری شیعر و پەخشانی هەژار خوێندنەوەی ماجد مردوخ روحانی All rights reserved belongs to Rūḥānī, Mājid Mardūkh , Please buy the original disc
قانع - پەرێشانی |Perêşanî -Qanî
已收聽ئەی کوردی خەفەت بار و بریندار و پەرێشان ئەی میللەتی بێ پشت و بەبێ یاوەر و عوریان جێماوی لەگەڵ نەوعی بەشەر تاقمی یاران ماڵداری بەبێ ماڵ و سەری بێ سەر و سامان ڕاستۆ بە لەخەو سەیری بکە عالەمی ئیمکان کوردینە ئیتر خزمەتی ئەغیار هەتا کەی؟ شوێن کەوتنی بێگانەیی خونخوار هەتاکەی؟ دڵپاکی لەگەڵ عەقرەبی چزدار هەتا کەی؟ هەڵگرتن و ماچکردنی ڕەشمار هەتا کەی؟ عالەم هەموو خەندان و ئەتۆش زاری و گریان کوردینە وەرن حاڵی ببن زاری و شینم بۆچ وا بەخەم و قوڕ بەسەر مات و حەزینم وا من ئەمرم بۆ وەتەنم دیدە گرینم لەم حاڵەتی مەحکوومیە بێزار لە ژینم هاوارە دەسا غیرەتێ ئەی کۆمەڵی شێران ئەو ڕۆژە کە مەیدانی مەقاماتی خوایە مەیدانی حەسابات و گوناهان و جەزایە ئەوباڵی ئەم ئەوزاعە لەسەر پیاوی بەڵایە بڕوانە چ غەوغایە چ هاوار و هەرایە یەک ڕاوکەری... و یەکێ پاس کەری.... ئەی کوردی ستەمدیدە هەتا کەی لە مەلالا بێگانە لەسەر نێعمەتی تۆ وا لە جەلالا بەو خوێنە قەسەم جارییە ئەمڕۆ لە شیمالا بێ خوێن نییە سوودت لە جواب و لە سوئالا گەر مەردی وەرە حازرە سەربازی و موریدان سەد خۆزگە بەوەی مرد و نەما ناوی لە کایە بێ خەم لە خەمی هام وەتەن و باوک و برایە دووبارە…
یه دووسی دیرم | ye dûsî dîrim
已收聽یه دوسی دیرم مەڵگشایملکشاهی Malekshahi
هێمن - ناڵەی جودایی |hêmin - nalley cudayî
已收聽هێمن - ناڵەی جودایی- خوێندنەوەی باست غەریب ---ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە، ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە، موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن، زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن، مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان، مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟! ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە، ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە، بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ، بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟! بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە، بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە، بۆ کەسێکە مەی، دڵی پڕ بێ لە داخ، بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟! ئەو کەسەی بێکەس نییە و خانە خەراب، دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب! ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان، ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و بڕک و ژان ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم، شانی دانەخزا لە بن باری ستەم، ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد، تیخی زۆرداری برینداری نەکرد، ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا، ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا، ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی، نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار ئەو کەسەی…
تووشی لافاوی عیلمم بووم... فایق بێکەس
已收聽تووشی لافاوی عیلم بووم و بەڵام زوو دەرپەڕیم سواری وا پۆڕی جەهل بووم و بەناویا تێ پەڕیم سەد شوکر ئۆخەی نەجاتم بوو لە باسی عیلم و فەن نامگرن جارێکی تر بۆیە لە کەیفا هەڵپەڕیم گەرچی تا ئێستا وتوومە! تێ بگەن زوو پێ بگەن بەو قسانەم قەتعییەن باوەڕ مەکەن، سەگ بووم وەڕیم خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەر ئەخا گەر لەمەولا ناوی عیلمم برد بزانن سەرسەریم هێندە تەعقیبی هەقم کرد تاکوو نانی خۆمم بڕی سووک و ڕیسوا بووم لەناوا گیرەوەی ئاخر شەڕیم من کە زانیم حاڵی زانا نەفیە. حەپسە- یا شەقە هەر کیتابێکم هەبوو دوێنێ لە داخانا دڕیم پیاوی دانا عەقڵی دانا زانیی بۆی ناچێتە سەر بەرگی نادانیی لەبەر کرد بوو بە خاوەن زێڕ و سیم شەرتە کەر بم بارە گوێزم لێ بنێن خڕڕەی نەبێ با دەمێ زۆر و کەمێ وەک بێ غەمێ بۆ خۆم بژیم
عەبدوڵڵا پەشێو مژدە | Ebdulla Peşêw
已收聽مژدە گوێم لێ بگرن! مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان: کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان، زڕتەبۆز و بوودەڵەتان، سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان، سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان، یەک یەک وەزیر و گزیرتان قونکی پیاز و سەری سیرتان دەیڵێمەوە، مژدەم پێیە بۆ هەمووتان: سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان، فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان ملیۆنێر و ملیاردێرتان یەکژنداری بەردکونکەرە و دەژنداری بنزگتێرتان، گوێم لێ بگرن، چونکە ئێوە لەم دنیایە، کۆبوونەوەی شەووڕۆژتان دوایی نایە، چونکە ئێوە، هەموو عومر ئەم بۆ لای ئەو، ئەو بۆ لای ئەم، هەر خەریکی ڕاکەڕاکەن چونکە ئێوە لە گۆڕیشدا بێ یەکتری قەت هەڵناکەن، خەونم دیوە مژدەم پێیە بۆ هەمووتان: کە دەشمرن، خەمتان نەبێ، دڵنیا بن… لە دۆزەخدا کۆ دەبنەوە، کۆ دەبنەوە و هاوێر نابن! عەبدوڵڵا پەشێو ٢٠١٩/٢/٢ gwêm lê bigirin! mijdem pêye, bo hemûtan: kefeɫpan û řîweɫetan, ziřteboz û bûdeɫetan, sîxuř û beçkesîxuřtan, sikirtêr û tiřjmêr û mîraxuřtan, yek yek wezîr û gizîrtan qunkî pyaz û serî sîrtan deyɫêmewe, mijdem pêye bo hemûtan: ser û sekut be boyax û bê boyaxtan, faylsûk û faylqursî şar û şaxtan milyonêr û milyardêrtan…
پارچە شیعرێکی سیمین چایچی
已收聽پارچە شیعرێکی سیمین چایچی
ھێمن | عیشق و ئازادی |Hêmin | 'îşq û azadî
已收聽ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر! ئەوەندە دەردەدار و بێپەرستارم کە پێم وایە: لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر! گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم: لە پێشمدایە زەرد و ماهـ و سەخت و ئەستەمێکی تر هەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد بەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکی تر پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی تر هەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا لەنێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر کە فرمێسکم لەسەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی، گوتم: یاخوا لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت منی دڵ ناسکی شاعیر…
خەجێ و سۆفی - شێخ ڕەزای تاڵەبانی | Şêx Rizayê Talebanî : Sufi & Khaje
已收聽بەهیوای ئەو ڕۆژەی کەکەس شەیتانەکانی تری ئەو کاتەناپەرستێت. نابێت کەس بکوژرێت بۆ ئەوەی داوای ئازادی بکات با چیتر خەڵک شوێن ئەم عەرەبانە نەکەوێت ئەو کاردانەوە بێسەرپەرشتانەی کە ڕێز لە هیچ نەریت و بیروباوەڕێک ناگرن هیوادارم خاتوو میا خەلیفە خۆشمان ببوورە بۆ بەکارهێنانی وێنەکەی Special Thanks to Lady Mia Khalifa . ------------------------------- Sheikh Riza Talabani was a celebrated Kurdish poet from Kirkuk, Iraq. Talabani wrote his poetry in Kurdish, Persian, and Arabic. Most of his poetry consists of Satire, Ribaldry, Flyting and creative insults.
ھۆنراوە: ئاسۆ | خوێندنەوەی: ناسر ڕەزازی
已收聽خوێندنەوەی: ناسر ڕەزازی
سەدان ساڵە - عەبدوڵڵا پەشێو |Abdulla Pashew - For Hundreds of Years
已收聽سەدان ساڵە عەبدوڵڵا پەشێو سەدان ساڵە لە وێرانە ماڵی خۆمدا کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم سەدان ساڵە حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم. سەدان ساڵە ڕۆژێک دەبم بە مەیتەری والی بەغدا ڕۆژێک لە تاران کوتالم ڕۆژێک لیفکەم پشتی ژنی سولتان دەشۆم، ڕۆژێک گەسکم شام دەمالم! سەدان ساڵە وەکو چەنگێک دانە وێلە، ئاشی مێژوو فرێی داوم. ھەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و مێروولە دەمیان تێ ناوم. سەدان ساڵە کاسە سەرم منارەیە کێ بێ، دەنگی تیا ھەڵدەبڕێ. سەدان ساڵە نیشتمانم نێرگلەیە، کێ بێ، بە دەمییەوەیدەگرێ. سەدان ساڵە لە بەر دەرگەی تەکیەی جیھان جووتێک سۆلەی پینە پینەم، کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم، سەدان ساڵە دوا تلیشێک فڕێ دەدرێم. سەدان ساڵە دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم. من پشتێکی بریندارم، لە قامچی خۆم ڕاپەریوم. من لافاوێکی لاسارم، لەو کەنارانە ھەلساوم کەتەنگیان پێ ھەڵچنیوم. نانیشمەوە نانوومەوە بێئارامم ئارامی من چرایەک بوو ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت. بێ بەزەییم بەزەیی من زەریایەک بوو بینیان پێوەناو ھەلیانمشت. نانیشمەوە نانوومەوە کەمن دان بم، کوا دەرفەت؟ یامن، یا مێروو. کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت؟ یامن، یا زێروو. قەحپەن…
پەرتەو کرماشانی - ئەی هەوار | پرتو کرماشانی|Pertew Kirmaşanî - Ey Hewar
已收聽پرتو کرماشانی❤️❤️❤️ شعر: ئەی هەوار تهیە و تدوین: استودیو دنگ پەراو وحید نظری کرماشانی ------------------------------------------------ Parto Kermashani
شێرکۆ بێکەس :کۆماری سێدارە
已收聽شێرکۆ بێکەس ئەمڕۆ با بریندارە و ھەتاوێکی سووری لێ ئەچۆڕێتەوە ھەموو درەختەکان بوون بە دار ھەنار ھەموو ماڵەکان ئەرخەوانین ھەموو شەقامەکان ھەستاونەتە سەر پێ ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەما پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە لەسەر سێدارەوە ھەڵفڕیون و شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان کۆترە سوورەکان دەڵێن ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزرێنەوە ئێمە گەرووی ئەو شعرانەین کە وشک ناکەن ئێمە لە نەسلی ئەو باھۆزانەین کە نانوشتێنەوە ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان بە یەکجاری گەڕاونەتەوە و ناچنەوە تاران کۆترە سوورەکان دەڵێن: کۆماری سێدارەی ئیسلامی خوار خوار بووەتەوە و بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملە ی بەرزەوە دەست بۆ خۆر بەرین و دایبگرینە سەر ئەرز لەم بەیانییەوە، شەقامە ھەرە گەورەی سنە ناوی خۆی گۆڕی بە فەرزاد کەمانگەر لەم بەیانییەوە، گەورەترین باخچەی مھاباد بوو بە شیرینی عەلەم ھولی و مانگی کردە سەر لە کازیوەی ئەمڕۆوە، ھەموو ئەو مناڵانەی لەدایکبوون بە مێیەکانیشەوە ناوی فەرھاد وەکیلیان لێ نرا! لە ئەمڕۆوە لە یەکەم گزنگی سووری بەیانەوە مەھدی ئیسلامیان بوو بە گۆمی وان و عەلی حەیدەریان بوو بە تاقوستانی کرماشان کۆترە سوورەکان دەڵێن: دەبا کۆماری…
عەبدوڵا پەشێو : تەزبیح
已收聽بەو تەزبیحە چ دەژمێری؟
عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە
已收聽ئیتر بەسە نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە، تا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ. "دڵ" یش نییە¹ تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان، سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ. هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە. چیای حەمرینش، هەر بستێکی لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە² وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر، هەر بەسامە، مەند و کڕە. لەسەر زەوی تەختی بکەن، لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە. *** ئیتر بەسە، تەرەسێنە ئیتر بەسە! مەودای نێوان ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە. ئیتر بەسە، فسخواردنتان بۆتە گاڵتە، هەڵاتن و تەقوەڕەوتان شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە! ئیتر بەسە کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە، چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە، سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە. ئیتر بەسە، کوردپسێن و کەرخەسێن و دەییووسینە، ئیتر بەسە! هەر گردێکی کەرکووکی من بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە. ئیتر بەسە! مارتی۲۰۱۸-
دوو دانە دوو - نادر قازی (کوردستان نابێ بە چوار)
已收聽دوو دانە دوو شيعرى نادر قازى وەبیرمە لە مەکتەبا دەیان پرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەند ؟ هەموو تێکرا دەیان نووسی دەكاتە چوار کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی ،،،، لای من وابوو دوو دانە دوو دەبێت بە یەک نابێ بە چوار لای من وابوو ددان و دوو لێو و زبان نابن بە چوار دەبن بە زار بەتێکڕایی دەکەن هاوار لای من وابوو دوو دەستو دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار لە لەشێکا وادێنە کار لای من وابوو گەڕەک خانو کۆڵان شەقام نابن بە چوار دەبن بە شار .... تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار لای من وابوو کۆلکە و ڕیشە لق و گەڵا نابن بە چوار دەبن بە دار .... هێندێک کورت و هێندێک درێژ و وەکو چنار لای من وابوو ئەوین و دڵ جوانی و پاکی نابن بە چوار دەبن بە یار لە لای دڵدار ئەو هەمووەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک نابن بە چوار یەک جار زۆرن بەڵام لەکوێ دێنە ژمار تەنیا ئەوەندەیی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن بم دەنە ژێر گوللەو ڕەکبار بچمە سەر دار قسەی دڵم دێتە سەر زار کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێ بە چوار .
شارەکەم سنە - 5
已收聽کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشتئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی یەکەیەکەی شێوە لە بیرکراوەکانی ئەو شارە و گەڕەکە کۆنەکانی لە رێگەی بیرهێنانەوەوە پەیوست دەکرێن بە ڕووداوێک و گێڕانەوەیەک و ئەوسا دەبنە گێڕانەوەی ناوبژیگەرانە بۆ بنیاتنانەوەی مێژوو و گرێی دانەوەی بە یادەوەری و مێژووی پەرتەوازە پێکەوە لە رێگەی ئاوێتەکاریی شێعر و فۆلکلۆر و هێنانەوە بەرکاری فۆڕمی دە بڕگەیی و پشتبەستن بەو ئەدەبەی کە تێیدا ئەزموونی شاعیر ئەزموونێکی پڕاوپڕە بۆ بارگاوی کسـردنی یادەوەری و ئەزموونەکانی. مامۆستا حەقشناس لە پێشەکی ئەم کتێبەدا دەنووسێ: "شارەکەمان سنەی خۆشەویست سەحرا و سەیرانگا و کانی و باغ و ئاسار و ڕەسم و یاسا و سوننەتگەل عەزیز و زەریف فرەیەکی بوو کە وردە وردە لە بین چوون و حەتا…
شارەکەم سنە - 4

شارەکەم سنە - 3

شارەکەم سنە - 2

شارەکەم سنە - 1

ھەڵۆ - سوارە ئیلخانیزادە
已收聽خوێندنەوەی عەلی سۆهرابی پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە ھەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ تاو ھەناوی نییە وا مات و پەشێو لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ ژینی خۆی ھاتەوە بیر پیرەھەڵۆ بە قسە خۆشە مەترسیی مردن تاڵە ئەو ھەستی بە مردن کردن کاتی کۆچکردنە وەختی سەفەرە داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە ھەر بینا ھات ئەجەل و من مردم با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟ بۆ لەشی ساردەوە بوو تینێ بێ؟ تۆ بڵێی ئەو خەوە ھەستانی بێ؟ یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟ مەرگە دێ و دوا بە ھەموو شت دێنێ ھەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە ھەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن دیار نییە خێڵی ھەڵۆیان لە کوێن شارەزای ڕێگەی مردن کێیە چییە ئەو مەنزڵە کوێنەی جێیە نابمە ڕێبواری کەلی ھات و نەھات چارە کەم بەشکوو ئەوا ھات و نەھات خۆی بە خۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل کەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل ھەڵفڕی ڕاوکەری زاڵی کەژ و کێو لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو کەوتە ئەو…